
زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س له هه رێم به نایاسایی موچه‌ی بەغدا وەردەگرن
باسک نێت
ئه‌حمه‌د موسه‌وی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عیراق رایگه‌یاند، دوای وردبینیكردنی زانیاریی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وتووه سه‌رپێچیی له تۆڕی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیكراوه، زیاتر له پێنج هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به نایاسایی موچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن.
وتیشی: دۆسیه‌ی ئه‌و كه‌سانه دراوه‌ته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و موچه‌یه‌ی كه به نایاسایی بۆیان خه‌رجكراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د موسه‌وی باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌و كه‌سانه له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2016 و 2021دا تۆماركراون و ئه‌و موچه‌خۆرانه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم دامه‌زرێندراون، موچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیش وەردەگرن.