عێراقهەواڵ

ئەیاد عەلاوی هۆشداریداوە بە كوتلە سیاسیەكان

ئەیاد عەلاوی هۆشداریداوە بە كوتلە سیاسیەكان

باسک نێت
ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی عێراقی، هۆشداریداوە بە كوتلە سیاسیەكان لە تێپەڕاندنی پێشنیازی هەمواری یاسای باری كەسی لە پەرلەمان، جەختیشكردووە لەوەی، دەنگدان لەسەری عێراق دەگۆڕێت بۆ مەزهەب و ئاییفە.
نوسینگەی عەلاوی، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە: عەلاوی نامەیەكی ئاڕاستەی كوتلە سیاسیەكان كردووەو، هۆشداریداوە لە لێكەوتەكانی هەمواری یاسای باری كەسێتی، لە حاڵەتی پەسەندكردنی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە.
عەلاوی لە نامەكەیدا وتویەتی: ئەو هەموارە هەڕەشە لە هەموو دەستكەوتە راستەقینەكان و، زامنكاریی یەكێتی تەونی عێراقی دەكات، بە تەواوی پێكهاتەكانیەوە.
راشیگەیاندووە: وەستان دژی تێپەڕاندنی پرۆژەی هەمواری یاسای باری كەسێتی و رەتكردنەوەی، رێگەگرتن لە كارەساتێك كە دەبێتە هۆی پارچە پارچەكانی عێراق بۆ مەزهەب و تائیفەو، دابەشبون دەچەسپێت و، بازنەی ناكۆكی و پەرتبونی كۆمەڵگا فراوانتر دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close