كوردستانهەواڵ

 ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە ئاگادار ئەکرێنەوە

ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە ئاگادار ئەکرێنەوە

باسک نێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان

ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج ده‌رچووه، واده‌ی دواخستن و له‌ جێگەدانان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 كۆتایی هاتووه‌ و بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌وا هیچ كه‌سێك به‌ مه‌به‌ستی دواخستنی ناوه‌كه‌ی یاخود له‌ جێدانان (تنازل) سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات.

به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی له‌ به‌غدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌موو ناوه‌كان ده‌بێت به‌ر له‌ سه‌ری ساڵ واته‌ 1/1/2025 بخرێته‌ ناو سیستمی ئه‌لیكرۆنییه‌وه‌ و هیچ بوارێك بۆ له‌ جێدانان و دواخستن نه‌ماوه‌.

داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك ناوی بۆ حه‌جی 2025 ده‌رچوو بێت مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو نه‌كردبێت، ئه‌وا به‌پێی ڕێزبه‌ندی ناوی یه‌ده‌گی ده‌رچوو له‌ شوێنی ئه‌وان داده‌نرێت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close