ئابووریڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

ئەگەر ئەمڕۆ تەیف سامی بڕیار نەدات لەسەر مووچەی مانگی 2 ئەوا تا جەژن یەک مووچە دابەش دەكرێت

ئەگەر ئەمڕۆ تەیف سامی بڕیار نەدات لەسەر مووچەی مانگی 2 ئەوا تا جەژن یەک مووچە دابەش دەكرێت

باسک نێت

لیستی موچەی مانگی شوباتی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە چوار قۆناغ دوو قۆناغی بڕیوە ئەگەر ئەمڕۆ تەیف سامی بڕیار نەدات، ئەوا دابەشكردنی موچە دەكەوێتە 10ی مانگ و موچەی مانگی ئازاریش دەكەوێتە دوای جەژن.

وەفدی تەكنیكی هەرێمی كوردستان ماوەی (8) رۆژە لەبەغدادن و لیستی موچەی مانگی شوباتیان پێیە بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی و بڕیار لەسەر خەرجكردنی موچە نەدراوە.
لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداد بە چوار قۆناغدا تێپەڕ دەبێت ئەوانیش:
– سەرەتا دەچێتە وەزارەتی دارایی عێراق
– دواتر رەوانەی تەدقیق دەكرێت لە موازنە
– دواتر رەوانەی ژمێریاری دەكرێت بۆ تەدقیق
– دواتر دەچێتە بەردەم وەزیر بۆ واژۆی كۆتایی
لیستی موچەی موچەخۆران لە وەزارەتەوە رەوانەی موازەنەكراوە بۆ تەدقیق چاوەڕوان دەكرێت  تەدقیق تەواو بێت واتا هێشتا دوو قۆناغی یەكەمی نەبڕیوە ئەگەر  تەدقیق لە موازەنە تەواو بێت چاوەڕوان دەكرێت  هەنگاوەكانی تر تەواو بێت واتا دوای موازەنە رەوانەی ژمێریاری دەكرێت لەوێش تەدقیق دەكرێت و پاشان دەخرێتە بەردەم تەیف سامی بۆ واژۆی كۆتایی و بڕیاری خەرجكردنی موچە، بەڵام لە ئێستادا لیستی موچە لە موازەنەیە واتا لە قۆناغی دوومەدایە.

ئەگەر ئەمڕۆ ژمێریاری و وەزیری دارایی عێراق لیستی موچە تەواو نەكەن و واژۆی نەكەن ئەوا بڕیاری خەرجكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە یەكشەمە 9ی مانگ و دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات دەكەوێتە دوای 10ی مانگەوە.
بەڵام ئەگەر ئەمڕ بڕیار لەسەر خەرجكردنی موچە بدرێت ئەوا دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەكەوێتە رۆژی شەممە 8ی مانگ

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close