
روسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی رادەگەیەنێت
باسک نێت
دەستەی ئاسایشی فیدراڵی روسیا رایگەیاند: بكەری هێرشە تیرۆرستیەكەی رۆژی سێ شەممە دەستگیركراوە، كە بووە هۆی كوژرانی جەنەڕاڵ ئیگۆر كیریلۆڤ، فەرماندەی هێزەكانی بەرگری تیشكدانەوەو كیمیایی و بایۆلۆژی لە سوپای روسیا.
دەستەی لێكۆڵینەوە روسیەكە ئاشكرایكردووە: هاوڵاتیەكی ئۆزبەگستانی دەستبەسەركراوە، كە گومانی تێوەگلانی دەكرێت لەو تەقینەوەیەی مۆسكۆی پایتەخت كە جەنەڕاڵە روسیەكەو یاریدەدەرەكەی تیادا كوژرا، ئەو كردەوەیەی دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەنجامدانی راگەیاند.
ئاماژە بەوەشدەكات: هاوڵاتیایەكی ئۆزبەگستانی كە لە دایكبوی ساڵی(1995) راگیراوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو دەستدرێژییەی، كە بووە هۆی كوژرانی جەنەڕاڵ ئیگۆر كیریلیۆڤ و ئیلیا بۆلیكاربۆڤی یاریدەدەری و، لە لێكۆڵینەوەكاندا دانی بەوەداناوە دەزگای هەواڵگری ئۆكرانیا بەكاریهێناوە.