جیهانهەواڵ

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە ئێران

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە ئێران

باسک نێت

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف؛ محەممەد حەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، محەمەد حەسسان لە تاران لەلایەن جەواد زەریف، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژیی پێشوازی لێ کراوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەقامگیریی عێراق و هەماهەنگی نێوان ئێران و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی عێراقەوە کراوەتەوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close