كوردستانهەواڵ

خشتەی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا هات

ئەمڕۆ مووچەی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی كارت و ئامێرەكانی راكێشانی پارەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

لە خشتەی دارایی هەندێک فەرمانگەی وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیس دابەشكردنی مووچەیان ڕۆژی شەممە 21/12/2024 بوو، بەڵام ئەمڕۆ مووچەكانیان دابەش دەكرێت و لە ڕێگەی هەژماری بانکیی بەشداربوان و بە کورتەنامەیەک ئاگادار دەکرێنەوە.

هەندێک فەرمانگەی خوێندنی باڵاش لە بری دووشەممەی داهاتوو 23/12/2024، ئەمڕۆ مووچەیان دەدرێ، هەروەها مووچەی ئەوقافیش پێش خراوە.

بۆ مووچەی مانگی 10، زیاتر لە 191 هەزار مووچەخۆر و فەرمانبەر، مووچەکانیان لە ڕێگەی (هەژماری من)ەوە وەردەگرن.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close