عێراقهەواڵ

ئەمریكا داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکات

ئەمریكا داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکات

رۆژنامەی (العرب): باسک نێت

ویلایەتە یەكگرتووەكان هەوڵدەدات زۆرترین سود لە شكستی حزبوڵا و روخانی رژێمی ئەسەد ببینێت، بۆ فشاركردن لە سەرۆكی حكومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی كە لەژێر چەتری هێزە حكومییەكاندا كاردەكات و، لێدانی گورزێكی بەهێز لە هەژمونی ئێران لە عێراق.

هەروەك چۆن حەشدی شەعبی بە فەتوای جیهادی كیفائی لەلایەن عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكانەوە پێكهاتووە، ئەوا هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیا هاوپەیمانەی ئێران پێویستی بە فەتوایەكی نوێی مەرجەعییەتە، كە هانی بەدورگرتنی عێراق دەدات لە دەستوەردانی دەرەكی و دورخستنەوەی لە نەهامەتیەكانی جەنگ.

راگەیاندنی فەتوایەكی لەوشێوەیە بەدور نازانرێت لەبەر رۆشنایی ئەو پەیوەندییە دەرەكییانەی لەگەڵ سیستانی ئەنجامدەدرێت، كە دواینیان دیداری نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە لەماوەیەكی كورتدا دووجار سەردانی كردووەو، لەدواین سەردانیدا وتی، بڕیارە یەكلاكەرەوەكان كاتی هاتووە.

سەرچاوە عێراقییە ئاگادارەكان دەڵێن، سودانی روبەڕوی دۆخێكی نائاسایی بووەتەوە، بەتایبەت دوای دیدارەكەی لەگەڵ وەفدی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی ئەنتۆنی بلینكن، كە داوای لێكرد رێوشوێنی خێراو یەكلاكەرەوە دژی میلیشیاكان بگرێتەبەر ، لەسەرویانەوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و، لێدان لەهەر گروپێك كە رادەستی چەك بەدەوڵەت رەتبكاتەوە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close