عێراقكوردستانهەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی سەبارەت بەفەرمانبەرانی هەرێم دەکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی سەبارەت بەفەرمانبەرانی هەرێم دەکرد

باسک نێت
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا كۆدی بایۆمەتری بکرێتە ژمارەی وەزیفی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان .

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا کە بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو بڕیاریدا بایۆمەتری فەرمانبەرانی هەرێم بكرێتە ژمارەی وەزیفی فەرمانبەران و لەكاتی خۆتۆماركردنیش لە بایۆمەتری یاخۆد پلەبەرزكردنەوە بۆ یەكجار ١٪ـی موچەی بنەڕەتی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەبڕدرێت و پاشان رادەستی وەزارەتی پلاندانانی عیراقی دەکرێت.

لەبڕیارەکەدا هاتووە کە دەبێت حكومەتی هەرێم سەرجەم زانیارییەكان لەو بارەیەوە رادەستی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بکات بەمەبەستی تەواوکردنی تەواوی رێوشوێنەکان لەماوەی ئەمساڵدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close