ئابووریجیهانهەواڵ

ئێران: ئه‌مریكا مه‌رجه‌كانمان قبوڵ نه‌كات هورمز ناكرێته‌وه

ئه‌مریكا مه‌رجه‌كانمان قبوڵ نه‌كات هورمز ناكرێته‌وه”‌
باسک نێت
حسێن موحبی وته‌بێژی سوپای پاسداران:

گەرووی هورمز لە ژێر كۆنترۆڵی ئێمەدایەو، هیچ کەشتییەکی سەربازیی دوژمن لە کەنداوی فارس بوونی نییه‌.
هەموو کەشتییە جەنگییەکانی دوژمن لانیکەم 400 کیلۆمەتر لە گەرووی هورمزەوە دوورن؛ لەڕووی سەربازی و سنورییه‌وه‌، هیچ کەشتییەک بەبێ مۆڵەتی ئێران ناتوانێت بەم ڕێڕەوی ئاوەدا تێپەڕێت.

رێڕەوی ئاوی نزیک عومان لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوەتی ئێمەدایە.
گەرووی هورمز هی ئێران و وڵاتی عومانە کە بەرامبەرمانە. نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەگەڵ عومان چووینە دانوستان و گەیشتوینەتە ئەنجام کە لەلایەن هەردوولاوە قبوڵکراوە.

لەم دانوستانانەدا رێککەوتن کراوە سەبارەت بە پشکی هەر وڵاتێک لە ئاوی گەرووه‌كه‌و، پشکی ئێران و عومان لە داهاتەکانیدا.
ئەمەریکا لەم ئاڕاستەیەدا رێگری لە کارکردن دەکات، ئەمە بووەتە هۆی دواکەوتنی پرۆسەکە.

ئەگەر ئەمەریکا دەستبەرداری ڕێگری ببێت و بگەڕێتەوە بۆ یاداشتی لێکتێگەیشتن، دەتوانین لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنەی پێی گەیشتووین،

گەرووی هورمز بکەینەوە، بۆیە دەبێت مەرجەکانمان لەلایەن ئەمریکاوە قبوڵ بکرێت

ئەگەر ئەمریکا مەرجەکانی ئێمە قبوڵ نەکات گەرووی هورمز لە هیچ بارودۆخێکدا ناکرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close