عێراقكوردستانهەواڵ

بایکۆتى دەوام لە سنووری سلێمانی فراوان دەبێت

ئەمڕۆ یەک شەممە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ، بایکۆتی دەوامیان کرد و جەختیان کردە دەوام ناکەن، تا کێشەى موچە بەردەوام بێت.

باسک نێت

هاوکات هەر ئەمڕۆ کارمەندانی بەشی تاقیگەی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار بایکۆتی دەوامیان کرد و جەختیانکردەوە، کە لە بایکۆت بەردەوام دەبن تا کێشەى موچە چارەسەر دەکرێت.

لەلایەکى تریش چەند کۆلیژ و بەشێکى زانکۆى سلێمانى دەستیان بە بایکۆتى دەوام کردووەو بڕیارە لە رۆژانى داهاتووشدا، بایکۆتى دەوام لە زانکۆى سلێمانى فراوان بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە زیاتر لە چوار مانگە مامۆستایان بایکۆتى دەوامیان کردووەو لە دواى ئەوەى داوایان لێکرا بایکۆت بشکێنن، شەوى رابردوو بە بەیاننامەیەک جەختیان لە بەردەوامى بایکۆت کردەو ئەمڕۆش لە چەند شارو شارۆچکەیەک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close