بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی پێنەدان و دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، سەرجەم بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.
بە وتەی کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی کە بۆ مێدیاکان قسەیان کردووە، چەند ڕۆژێکی دیکە دەبێتە مانگی دوو و هێشتا مووچەی مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.
ئاماژەیان بەوەش کرد، تا داواکانیان جێبەجێنەکرێت و مووچەکانیان وەرنەگرن، ئامادە نین بچنەوە سەر کارەکانیان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، جگە لە کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی، ماوەی زیاتر لە چوار مانگە بەشێک لە مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین هەر بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان، بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە