
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،
باسک نێت
ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مساڵ ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچووه، له سبەینێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ردانی نوسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆ‌كانی زاخۆ، سۆران، راپه‌رین، گه‌رمیان، بكه‌ن بۆ ڕایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ ڕایكردنی ڕێكارەكان دەبێت هاوڵاتیان بڕی چوار ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كو گوژمه‌ی یه‌كه‌م بهێنن، تاوه‌کو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە باسی لەوەشكردوە، “پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچوه ئاماده‌بێت و لەگەڵیدا پاسپۆرتی پێبێت”.
ئەوەشیخستەڕو، دواكات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی (تشرینی یەكەم/11)ی ئەمساڵ ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له جیاتی ئەو ناوێكی یه‌ده‌گ به پێی ڕێزبه‌ندی ده‌رچونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه.