جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئێران دەتوانێت لەماوەی چەند مانگێكدا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بكاتەوە

‎رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی رایگەیاند: پێدەچێت ئێران بتوانێت لە ماوەی چەند مانگێکدا دەست بە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بکاتەوە، سەرەڕای ئەو زیانانەی بەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی كەوتووە، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە.

‎گرۆسی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی ” سی بی سی نیوز” وتی: دەڵێم، دەتوانن، لە ماوەی چەند مانگێکدا، كۆمەڵێك ئامێری سەنتەرفیوژ بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو كارپێبكەن.

‎گرۆسی، دانی بەوەدانا کە نازانن یۆرانیۆمە پیتێنراوەكانی ئێران لە كۆێیە، وتیشی: رەنگە بەشێکی لە هێرشەکەدا لەناوچووبێت، بەڵام رەنگە هەندێکی گواسترابێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close