كوردستانهەواڵ

مووچەی هێزە ئەمنیەکان دابەشدەکرێت

باسک نێت

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند، “بەپێی بەدواداچوونەکانمان، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی بۆ خشتەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی لەدەرەوەیە، تاوەکو ئێستا واژوو نەکراوە و ئەوەش هۆکاری دواکەوتنەکەیەتی”.
دەشڵێت، “پێش کۆتایهاتنی وەرزی یەکەمی یاسادانی ماوە درێژکراوەی پەرلەمان پێویستە پرۆژە یاسای هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 پەسەند بکرێت و وەک لیژنەی دارایش دوو دانیشتنمان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداوە”.
د.نەرمین مەعروف، ئاماژە بەوەش دەکات، “چاوەڕواندەکرێت سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەی ئەو بەشەی هێزە ئەمنییەکانیش کە ماون رەوانەی هەرێم بکرێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close