
لیژنەی دارایی پەرلەمان:
داهاتی باج لە (2024)دا بۆ زیاتر لە (3.5) ترلیۆن دینار زیادیکردووە
باسک نێت
رۆژنامەی (الصباح):
لیژنەی دارایی پەرلەمان، لە نیگەرانییەکانی کورتهێنانی دارایی لە بودجەی داهاتوو کەمدەكاتەوەو جەختدەكات، حکومەت ئامرازی زۆری هەیە بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی دارایی.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی دەڵێت: حکومەت چەند بژاردەیەکی لە بەردەمدایە بۆ چارەسەرکردنی هەر کورتهێنانێکی دارایی لە بودجەدا، لەوانە پەنابردنە بەر قەرزی ناوخۆیی لە ڕێگەی بانکەکانەوە.
وتیشی: دوو جۆر کورتهێنان هەیە، یەکەمیان پێی دەوترێت کورتهێنانی ڕاستەقینە، کە رەنگدانەوەی جیاوازی راستەقینەی نێوان داهات و خەرجییەکانە، دووەمیشیان خەمڵاندنە، کە لەسەر بنەمای خەمڵاندنی داهاتە چاوەڕوانکراوەکان حیساب بۆ دەکرێت.
داتا فەرمییەکان دەریانخستووە، داهاتی باج لە ماوەی ساڵی (2024)دا بۆ زیاتر لە (3.5) ترلیۆن دینار زیادی کردووە، ئەوەش پێشکەوتنێکی بەرچاوە لە بەڕێوەبردنی ئەم کەرتە گرنگە و پاڵپشتیکردن لە گەنجینەی دەوڵەت.
دوای هەفتەیەک لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی، بە خەرجکردنی موچەی زۆرینەی وەزارەت و فەرمانگە فەرمییەکان، ئەوەش وەک جەختكردنەوە لە نەبوونی هیچ کاریگەرییەک لەسەر خەرجییە حاكیمەكان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆتایی ئەم هەفتەیەی وەک وادەی خەرجکردنی موچەی هاوکاری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئازار دیاریکرد، کە زیاتر لە دوو ملیۆن و (126) هەزار خێزان لەخۆدەگرێت.




