كوردستان
هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
باسک نێت
ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی بەڕێز دەکات کە بۆ لە مەودوا چیتر تەسکەرە لەگەڵ شهادەی جنسییەی عێراقی “پیێناس و ڕەگەزنامەی باری شارستانی” کاری پێ ناکرێت لە هیچ جۆرە مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیمان تەنها کار بە “کارتی نیشتیمانی ” دەکرێت
ئەو هاوڵاتیانەی مامەڵەی کارتی نیشتیمانییەکانیان تەواو نەبووە کار بە “صورة قيدی ئەلکترۆنی دەکرێت ” هیوادارین هاوڵاتیان پێوەی پابەند بن چونکە چیتر کار بەو دوو بەڵگەنامەیە ناکرێت بۆ هیچ مامەڵەیەکی نێو بەڕێوەبەرایەتیمان .
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




