بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا شوفێر و ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، بەھۆی ئاساییكردنەوەی دەوام و لەپێناو ئاسانكاری بۆ ئەو كەسانەی بەمەبەستی نوێكردنەوەی مۆڵەت و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل روو دەكەن بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، لە ئەمڕۆوە نۆرەی (سرەی) ئۆنلاین رادەگیرێت و شوفێر و ھاووڵاتیان دەتوانن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكانی ھاتووچۆی ھەولێر بكەن.
ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاندووە: “سه‌رجه‌م شوفێران و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له‌به‌ر ئاسایی بوونه‌وه‌ی كاره‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر و بۆ ئاسانكاری هاووڵاتیان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له شاره‌كانی دیكە هه‌رێم یان له ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقه‌وه، بۆ تۆمار كردن یان تازه كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت یان ساڵیانه‌كانیان دێن، بڕیارماندا به هه‌ڵگرتنی وه‌رگرتنی سره به ئۆنلاین و هاووڵاتیان له ئه‌مرۆوه به‌بێ وه‌رگرتنی سره‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌ماوه‌ی ده‌وامی فه‌رمی ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌شه‌كانی بكه‌ن، بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان”.