جیهانهەواڵ

ژمارەی کوژراوەکانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانیانی ئەوین بڵاوکرایەوە

ئامارێکی نوێی قوربانیانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانیانی ئەوین بڵاوکرایەوە

باسک نێت

ئەسغەر جیهانگیر، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران

تاوەکوو ئێستا ژمارەی کوژراوانی زیندانی ئەوین بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل گەیشتووەتە 71 کەس، لە نێویاندا سەرباز، کارمەندی زیندانەکە و زیندانیان و ژمارەیەک سەردانیکار و خەڵکی ئاسایی نیشتەجێی دەوروبەری زیندانەکەش هەن.

ژمارەیەک کەس لەو هێرشەدا برینداربوون و بەشێکیان هەر لەوێ چارەسەریان بۆ کراوە و ژمارەیەکیشیان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، هەر بۆیە پێشبینی دەکەین ژمارەی کوژراوەکان بەرز بێتەوە.

بەهۆی هێرشەکەوە جیا لەوەی زیانی گەورەی ماددی بەر زیندانی ئەوین کەوتووە، زیانێکی زۆر بەر ئەو خانوو و ماڵانەش کەوتووە کە دەکەونە نزیک هۆڵی سەردانیکەرانی زیندانەکە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close