
میدیای ئێرانی: تاران ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە واژۆ ناکات بەهۆی ڕۆژی لەدایکبوونی ترامپ
باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی «فارس»ی ئێران بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە تاران ئەمڕۆ یەکشەممە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ واشنتن واژۆ ناکات، چونکە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ئەوەی ئەو ڕووداوە بۆ مەبەستی میدیایی و کەسی بەکارنەهێنێت.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هەندێک چاودێر پێیان وایە سووربوونی ترامپ لەسەر دیاریکردنی ئەم بەروارە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە، لەوانەیە هەوڵێک بێت بۆ گۆڕینی ئەو ڕووداوە بۆ دەسکەوتێکی بانگەشەیی و کەسی کە هاوکات بێت لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی.
١٤ی حوزەیران (June 14) ڕۆژی لەدایکبوونی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکایە (سەرۆکی ژمارە 47)، کە ساڵی 1946 لە دایک بووە و ئەمڕۆ تەمەنی دەبێتە 80 ساڵ.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



