كەش و هەوا

پلەکانی گەرما بۆ یەکەمجار لەئەمساڵدا دەگەنە 50 پلەی سەدی

پلەکانی گەرما بۆ یەکەمجار لەئەمساڵدا دەگەنە 50 پلەی سەدی

باسک نێت
شارەزایەکی بوواری کەشناسی پێشبینی دەکات، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەتینی گەرما ناوچەکانی عێراق و بەشێک لەناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، لەهەندێک ناوچەش بەتایبەت بەسرە، پلەی گەرما بگات 50 پلەی سیلیزی.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی؛ شارەزای بوواری کەشناسی دەڵێت: لەڕووی فەلەکییەوە، هەشت ڕۆژە بچینە بەوەرزی هاوین کە لە 21ی حوزەیرانی 2026، دەستپێدەکات تانزیک کۆتایی مانگی حوزەیران.

ڕوونیشیدەکاتەوە: لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەتینی گەرما، بەشێکی زۆری ناوچەکانی باشووری عێراق دەگرێتەوەو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی نائاسایی بەرزدەبنەوە.

ئەو کەشناسە کوردە دەڵێت: پلەکانی گەرما بەجۆرێک بەرزدەبنەوە، لەهەندێک ناوچەو بەتایبەت لەپارێزگای بەسرە، بۆیە یەکەمجار لەماوەی ئەمساڵدا دەگاتە 49 بۆ 50 پلەی سیلیزی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close