كەش و هەوا
داوا دەكرێت هاووڵاتیان گەشت نەكەن
سەرجەم تیمەكانی بەرگری شارستانی لە هەرێم كەوتنەحاڵەتی ئامادەباشی، داوا دەكرێت هاووڵاتیان گەشت نەكەن
باسک نێت
بەرگری شارستانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، بەپێی دوایین پێشبینیی كەشناسی هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و بەلێزمە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەرێم لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێك و پێشهاتێكی لە ناكاو.
بەرگریی شارستانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، بەپێی دوایین پێشبینیی كەشناسی هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و بەلێزمە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەرێم لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێك و پێشهاتێكی لە ناكاو.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە سەنتەری شارەكان ئامادەباشیی تەواو كراوە بۆ پاككردنەوەی مەنهۆڵەكان و كردنەوەی رێڕەوی ئاوی قورس و ئاوی باران لەلایەن تیمەكانی شارەوانی، داواش لە هاوڵاتیان دەكەین، دووربكەونەوە لەو شوێنانەی كە لە ساڵانی رابردوو ئاوی لێ كۆدەبووەوە، بە تایبەتی ژێر پردەكان و ئەو ناوچانەی رێڕەوی ئاون.
بەرگریی شارستانی هەرێمی كوردستان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ناوچە نزمەكان بەتایبەتی كەند و چەمەكان مەترسیدارن بەهۆی هاتنی ئاوی باراناو بۆیە دووربكەونەوە لەو ناوچانە، بۆیە داوا دەكەن، ئەوانەی شوانكار و مەڕداران دەبێت لەو ناوچانەی رێرەوی ئاوی بارانن دووربكەونەوە و داواكارین هاوڵاتیان بۆ سەلامەتی خۆیان گەشت نەكەن، لەهەر بارودۆخێكدا بوون و پێویستییان بە هاوكاری بوو بەزووترین كات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەرگریی شارستانی ژمارە ١١٥ بكەن