كوردستانهەواڵ

كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆكان و پەیمانگا ئەهلییەكان بۆ ئەمساڵ راگەیەندرا

كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆكان و پەیمانگا ئەهلییەكان بۆ ئەمساڵ راگەیەندرا
باسک نێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی كوردستان، كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆكان و پەیمانگا ئەهلییەكان بۆ ساڵی خوێندنی ئەمساڵی بە ڕێژەی 10 بۆ 20% ڕادەگەیەنێت.

د.ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە میانەی دیدارێكدا لەگەڵ سەرجەم سەرۆكی زانكۆ ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: وەك ساڵانی ڕابردوو، كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلیەكاندا بە ڕێژەی 10% بۆ 20% كەم دەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چاوەڕوانییەكانی وەزارەت و خەڵكی كوردستان بۆ زانكۆ ئەهلیەكان ئەوەیە كە بتوانن پەرە بە ژێرخانی و توانا مرۆییەكان بدەن، لە ڕابردوودا كارمان كردووە بۆ چاكسازییەكی قووڵ لە سیستەمی پەروەردەدا، بەتایبەتی پێداچوونەوە بە پرۆگرامەكانی خوێندن لە زانكۆ ئەهلییەكان، پڕۆسەی خوێندن دەبێت ڕەنگدانەوەی پێداویستییەكانی بازاڕ و ئاراستەی گەشەسەندنی ئابووری بێت.

وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلانمان ئەوەیە كە زیاتر كارلێك لەگەڵ پێداویستییەكانی بازاڕی كار بە كارامەیی ئەنجام بدەین، بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر سوودمەند بین لە دامەزراندنی كرێكارانی ناوخۆیی و دانانی لە هەموو كەرتەكانی ئابووری و پیشەسازی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close