كوردستانهەواڵ

ئاگر لە قوتابخانەیەکی دواناوەندی کەوتەوە

بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، ئاگر لە خوێندنگەیەكی كەمپی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان كەوتەوە و زیانی ماددی زۆری لێكەوتەوە.

باسک نێت- هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، شەوی رابردوو لە سنوری ناحیەی بەحركە ئاگر لە دواناوەندی مرتەقای كوڕان لە كەمپی ئیماراتی كەوتەوە، بەهۆیەشەوە چوار پۆلی خوێندن لە كەمپەكە سوتاون.

ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەكە بێجگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبوو، ڕێگری كراوە لە سووتانی زیاتری خوێندنگەكە.

ئەمە لە کاتێکدایە، كەمپی ئیماراتی لەساڵی 1016لە بەحركە كرایەوە كە پێكهاتووە لە 632 یەكەی نیشتەجێبوون، قوتابخانە، بنكەی تەندروستی، بازاڕ و شوێنی تایبەت بە یاری منداڵان، لەلایەن مانگی سووری ئیماراتەوە رادەستی ئیدارەی پاریزگای هەولێر كرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close