جیهانعێراقهەواڵ

ئێران لە عێراقەوە هێرشێکی لەناکاو بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێدەکات

ئێران لە عێراقەوە هێرشێکی لەناکاو بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێدەکات

باسک نێت

سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل زانیارییان ئاشکرا کردووە کە ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل لە خاکی عێراقەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریکی ئاکسیوس، ئەم هێرشە ئەگەری هەیە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بێت کە بڕیارە لە 5 ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.

سەرچاوەکان بە ماڵپەڕەکەیان ڕاگەیاندووە هێرشی داهاتوو لەوانەیە پشت بە بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالستیکی ببەستێت کە ئاماژە بە قەبارەی ئەو هەڕەشەیە دەکات.

شیکەرەوەکان پێیان وایە پەنابردنی ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە لە ڕێگەی گروپە چەکدارە شیعەکانی نزیک لەخۆی لە عێراق، لەوانەیە هەوڵێک بێت بۆ خۆلادان لە وەڵامی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل لەسەر خاکەکەی، بەتایبەتی دوای ئەو هێرشانەی ئەم دواییەی کە شوێنە سەربازییەکانی ناو ئێرانیان کردە ئامانج.

ڕۆژی شەممەی هەفتەی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر کارگەی مووشەک و شوێنەکانی تری نزیک تاران و ڕۆژئاوای ئێران.

ئێران لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا بە زیاتر لە 200 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل لە وەڵامی کوشتنی هە*نیە و چەند بەرپرسێکی دیکەی نزیک ئێران و فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئێران.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close