كوردستانهەواڵ

ئاوات شیخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لەسەر مووچە چی ووت

ئاوات شیخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند: لەسەر هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە تەقریبەن ڕێککەوتووین، ئێمە لەجیاتى ناوەکان، کۆدییان بۆ دەنێرین، ئەوان دەتووان لێکۆڵنەوە لەمە بکەن دەرفەتى ئەوە هەیە.
وتیشی: دەستوەردانى سیاسی لە پرسی مووچەدا هەیە و بۆیە دابەشکردنى بابەتێکی سیاسییە، بەغداد مووچەی مانگەكانی 2 و 3ی ئەمساڵ بنێرێت دابەشیدەكەین و دەشڵێت، “كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەرەو چارەسەر دەڕوات”.
ئاماژەى بەوەشکرد، لەڕووی یاساییەوە کەس ناتوانێت ئەو پارەیەى خراوەتە سەر حسابی حکومەتى هەرێم بیکشێنێتەوە، ئەوەی وا دەڵێت بۆ مەبەستى شەخسی ئەو قسانە دەکات و تەنیا بۆ شکاندنی پارتى و یەکێتى ئەوە دەکەن.
وەزیری دارایی روونیکردەوە، داهاتی ناوخۆ لە پێنج سەرچاوەى سەرەکییەوە ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ ملیار داهاتمان هەیە، لە ٦٠ ملیاری کاش نییە، ئەوەى دەمێنێتەوە ١٨٠ ملیار داوە بە مووچە، ١٠٠ ملیار ماوە، ئەوەى تر بۆ پارەى کارەبا و دەرمان و وەبەرهێنان. و نەخۆشخانەى شێرپەنجە و چەندین بواری دیکە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close