عێراق هەناردەی نەوتی بۆ (3.3) ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەمکردەوە
باسک نێت
وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاند هەناردەی نەوتی عێراق بۆ (3.3) ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمدەکەینەوە.
ئەم بڕیارەی عێراق بۆ پابەندبوونە بە بڕیارەکانی رێکخراوی (ئۆپک) و وڵاتانی هاوپەیمان لە چوارچێوەی رێککەوتنی هاریکاری هاوبەش بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، بۆیە عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردووەتەوە، هەناردەی بۆ (3.3) ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزاندووە، ئامانج لەم بڕیارە پاراستنی هاوسەنگی و سەقامگیری بازاڕی جیهانی نەوتە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە