
عێراق و ئێران لە سنووری شەلەمچە لە بەسرە، ڕوفاتی 60 سەربازیان ئاڵوگۆڕ کرد
باسک نێت
عێراق و ئێران لە سنووری شەلەمچە لە بەسرە، ڕوفاتی 60 سەربازیان ئاڵوگۆڕ کرد، کە هی سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران بوون.
میدیاکانی ناوخۆ
ئەمە 81ـەمین قۆناغی ئاڵوگۆڕکردنی ڕوفاتەکانە لە نێوان عێراق و ئێراندا.
ئێران 41 ڕوفاتی وەرگرتووەتەوە کە 16یان ناسراوەتەوە و 25 ڕوفاتشیان نەناسراونەتەوە.”
لەبەرانبەردا، عێراق ڕوفاتی 21 کەسی وەرگرتەوە، کە تەنیا ڕوفاتی یەک کەس ناسراوەتەوە و 20 ڕوفاتەکەی دیکە، ناسنامەیان نەناسراوەتەوە. ئاڵوگۆڕەکە بە سەرپەرشتی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە دەروازەی شەلەمچە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای بەسرە کراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




