جیهانهەواڵ

پاکستان هێرشی کردە سەر ئێران

بەرپرسێکی هەواڵگری پاکستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کەهێرشێکیان کردۆتە سەر ئێران،
ئەمەش دوای ئەوەی تاران هێرشی کردە سەر ئیسلام ئابادی پایتەختی ئەو وڵاتە بە وتەی ئەو بەرپرسە هێرشەکەی تاران کوژرانی دوو منداڵی لێکەوتۆتەوە.

ئەو سەرچاوە باڵایە هەواڵگرییە کە دەسەڵاتی پێدانی زانیاری بە میدیاکان نییە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، “تەنها دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە ئێمە هێرشمان لە دژی گروپە چەکدارەکانی دژە پاکستان ئەنجامداوە کە لە ناوخۆی ئێران کراونەتە ئامانج”،

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش کەمێکی تر بەیاننامەیەکی حکومەت لەوبارەوە بڵاودەبێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئاژانسی ئیرنا ڕایگەیاند چەند تەقینەوەیەک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بیسترا،

ئاژانسەکە دەڵێت ئەمە دوای دوو ڕۆژە لە هێرشەکانی تاران لە دژی “ئامانجە تیرۆریستییەکان” لە پاکستان.

تەقینەوەکان لەناوچەکانی سیستان-بەلووچستانەوە بەتایبەت “لە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری شاری سەراوان بیستراوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close