ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

عێراق داوای لیستی خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکات

عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی ھەرێم کردوە لیستی خەرجی موچەی فەرمانبەران بدەنە فەرمانگەی ژمێرکاری وەزارەت بۆ دابینکردنی مووچە.

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، کە لە ١٦ی ئەم مانگە دەرکراوە، وەزیری دارایی عێراق ھاوشێوەی سەرجەم دامودەزگاکانی تری دەوڵەت داوای لە وەزارەتی دارایی ھەرێم کردووە لیستی خەرجی موچەی فەرمانبەران مانگانە بۆ مانگی کانونی دووەم و مانگەکانی دواتر بدەنە فەرمانگەی ژمێرکاری وەزارەت یان گەنجینەی پارێزگاکان بەمەبەستی تەمویلکردنی مووچە.

لە بەشێکی تری نوسراوەکەشدا ھاتووە، رەوانەکردنی لیستی مووچە بەوشێوەیە دەبێت، تا ئەوکاتەی خشتەی نوێی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ لە ھەردوو ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەران پەسەند دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close