جیهانكوردستانهەواڵ

12 کۆچبەر، لە بیابانێکی وڵاتی جەزائیردا لە تینوویەتیدا خنکان

12 کۆچبەر، کە خەڵکی سوریاو رۆژئاوای کوردستانن، لە رێگەی چوونیان بەرەو ئەوروپا، لە بیابانێکی وڵاتی جەزائیردا لە تینوویەتیدا خنکان.

باسک نێت

کۆمەڵەی غەواسی جەزائیری بۆ گەڕان و بەهاناوەچوون بڵاویکردەوە، کە 12 کۆچبەر و دوو هاوڵاتی جەزائیریی، لە رێگەی چوونیان بەرەو ئەوروپا، لە بیابانێکی ئەو وڵاتەدا لە تینوویەتیدا خنکان.

بەپێی راگەیەندراوی تیمی غەواسی جهزائیری، 12 کۆچبەرەکە خەڵکی سوریاو رۆژئاوای کوردستانن و دوو هاوڵاتییە جەزائیرییەکەش، یەكێکیان شوفێربووەو ئەوەی دیکەیان یاوەری بووە.

کۆمەڵەکە باسی لەوە کردووە، ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتای رەنگ سپی و ژمارەیەک تەرم لە ناوچەی بیابانی حاسی بەلفەبۆر لە رۆژهەڵاتی جەزائیر دۆزراونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی تیمی غەواسی جەزائیر،، ئۆتۆمبێلە تۆیۆتاکە لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە بێسەروشوێن ببوەو دوێنێ “یەکشەممە” دوای چەند کاتژمێرێک لە گەڕان، تەرمەکان دۆزراونەتەوە.

بەپێی لیستی ناو و زانیاری لەبارەی کۆچبەرەکانەوە، سێ لەو کۆچبەرانە خەڵکی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانن، سیانیتریان کە بران و تەمەنیان 10، 18 و 23 ساڵە، خەڵکی شاری رەققەی سوریان و ئەوانی دیکەش خەڵکی حەلەب و دیمەشقن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close