كوردستانهەواڵ

ئاگادارییەکی گرنگ لە وەزارەتی پەروەردەوە

لیژنەی باڵای ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری قوتابیانی پۆلەکانی 10 و 11 کردەوە، بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامی پەڵپەکانی خولی دووەم، سەردانی ماڵپەڕی ئەزموونەکان بکەن. 

دەقی راگەیەندراوی لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە:

سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران ئاگاداردەکەینەوە، كه‌ سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بە مەبەستی:

1. دڵنیابوون لە ئەنجامی پەڵپەکانی خولی دووەم.

2. سەرجەم دەرچووانی خولی یەکەم و دووەم، بەمەبەستی دڵنیابوون لە تۆمارکردنی رێژەی پۆلی (10) و (11)، لەکاتی تۆمارنەکردنی رێژەی 10 و 11 سەردانی قوتابخانەکان بکەن، تا رێکەوتی 2022/9/14 کۆتایی دەوامی فەرمی کە دوامۆڵەت دەبێت بۆ تۆمارکردنى نمرەکانیان لە قوتابخانەکان.

تێبینی: رێژەی پۆلی (10) و (11) بە پێی یەکە هەژمارکراوە.

https://www.azmwnakan.com/
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close