عێراقكوردستانهەواڵ

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی عێراق وادەی گەیشتنی ٦١٨ ملیارەکەی ئاشکرا کرد

بڕیارە لە ناوەڕاستى هەفتەی داهاتوودا حکومەتى عێراق بڕیار لەسەر هەموارى یاسای بودجە بدات و رەوانەى پەرلەمانى بکات، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی عێراقیش راگەیاند، پێشبینی دەکەن لەنێوان ٢٢ بۆ ٢٥ـی ئەم مانگەدا ٦١٨ ملیارەکە بۆ هەرێم بنێردرێت.

اماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکەن لەنێوان ٢٢ تا ٢٥ـی مانگ ٦١٨ ملیارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێم بنێردرێت.

ئەوەشی خستە روو، مانگانە پشکى هەرێمى کوردستان لەو ماوەیەدا رەوانەى هەرێم دەکرێت، بەوەش پێشبینى دەکرێت ئەگەر رێککەوتنى هەرێم و بەغدا وەک خۆى جێبەجێ بکرێت، لەم مانگەوە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم هاوشێوەى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق دابەش بکرێت.

باسی لەوەش کرد، ناردنى ئەو ٦١٨ ملیارە لە پشکى هەرێمى کوردستانە و دواى هەموارى بودجە پارەکە بڕیارە لە بەشى هەرێم ببڕدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close