كوردستانهەواڵ

درۆنەکەی کەرکوک لە ئاسمانی چەمچەماڵەوە بەرەو کەرکوک هاتووە

درۆنەکەی کەرکوک لە ئاسمانی چەمچەماڵەوە بەرەو کەرکوک هاتووە

باسک نێت

ئەو درۆنەی ئەمڕۆ لەکەرکوک خرایە خوارەوە لە ئاسمانی چەمچەماڵ و قەرەهەنجیرەوە بەئاڕاستەی کەرکوک ڕۆیشتووە و لە ڕۆژهەڵاتی کەرکوک چاودێری کراوە و لە نزیک گوندی چیمەن و بەنداوی خاسەوە بەرەو ئاسمانی شاری کەرکوک ڕۆیشتووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە فڕۆکەخانەی کەرکوک  ڕاگەیاند ”لە لایەن سیستەمی ڕاداری چاودێری ئاسمانی فڕۆکەخانەی کەرکوک بوونی فڕۆکەکە لە ئاسمانی هەرێم دەستنیشان کراوە. دواتر جمووجوڵی بەئاڕاستەی کەرکوک بەدی کراوە و پەیوەندی بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ئاسمانیەکانی هێزی ئاسمانی عێراقەوە کراوە لە بەغدا. ئەوانیش فرمانی خستنەخوارەوەی درۆنەکە دەرکرد”.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە وتیشی ”سەرەتا لە نزیک بەنداوی خاسە هێزێکی سوپای عێراق موشەکێکی زەوی ئاسمانی ئاڕاستەی درۆنەکە کردووە. دواتر سیستەمی بانستێری فەڕەنسی سوپای عێراق لە فڕۆکەخانەی کەرکوک سێ موشەکی ئاڕاستەی درۆنەکە کردوە و لە گەڕەکی تسعین کەوتووەتە خوارەوە”.

بەپێی زانیارییەکان، دەرکەتووە ئەو درۆنەی هاتووە درۆنی چاودێری و لەهەمانکات درۆنی بەئامانج گرتنەو جۆری ئەنکای تورکیە و تا ئێستا ئامانجەکەی نازانرێت بۆ چ مەبەستێک هاتووەتە ئاسمانی کەرکوک.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close