
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی ٨ی ٢٠٢٤ بۆ جاری سێیەم دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن بەرێوە دەچێت.
ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ جاری سیێەم دەنگدانی ئەزموونی بەرێوە دەچێت.
ههر بهپێی زانیارییهكان، لە نووسینگەکانی کۆمسیۆن دوو بنکە و لە سەرجەم بنکەکانی تۆماری بایۆمەتریش بنکەی دەنگدان هەن.
ئامانجی ئەو دەنگدانە ئەزموونییە ئەوەیە ئەو کێشە و گرفتانهی دێنە بەردەم پرۆسەکە بدۆزرێنەوە و چارەسەر بکرێن، بە تایبەت کێشە تەکنیکییەکان.
بڕیارە مانگی داهاتووش چوارەم دەنگدانی ئەزموونی ئەنجام بدرێت ، له دهنگدانه ئهزموونییهكانی ڕابردوو، ژمارەیەک کێشەی تهكنیكی هەبوون و کۆمسیۆن كێشهكانی چارهسهر كردووه.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە