
بۆمبی پێنج هەزار پاوەندی بەكارهێنرا
باسک نێت
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) رایگەیاند، چەند كاژێرێك بەر لە ئێستا یەكێك لە بەهێزترین و گەورەترین هێرشەكانی كردووەتە سەر بنكە مووشەكییەكانی ئێران بە درێژایی تەنگەی هورمز.
وەك سێنتكۆم دەڵێت، لەم هێرشانەدا بۆمبی زۆر گەورە و تایبەتیان بەكارهێناوە، كە كێشی هەر دانەیەكیان نزیكەی 2300 كیلۆگرامە (5 هەزار پاوەند).
ئەم بۆمبانە توانای بڕینی كۆنكرێت و زەوییان هەیە و بۆ ئەوە بەكاردەهێندرێن كە ئەو بنكە مووشەكییانەی ئێران لەنێوببەن كە لەژێر شاخ و حەشارگە زۆر قاییمەكاندا هەڵگیراون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




