ئابووریڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

عێراق بۆ هەناردەکردنی هەر بەرمیلێک نەوت دوو دۆلار دەداتە هەرێم

شارەزایەکی ئابوری عێراقی ئاشکرایکردوە، بەپێی رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا، حکومەتی عێراق لەبەرامبەر هەناردەکردنی هەر بەرمیلێک نەوت لەڕیی بۆری نەوتی هەرێمەوە، بڕی دوو دۆلار وەک باج بە حکومەتی هەرێم دەدات، کە دەکات نزیکەی 400 هەزار دۆلار لەرۆژێکدا.

نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابوری عێراقی لەهەژماری فەرمی خۆی لەفەیبسوک زانیاری نوێی لەبارەی رێکەوتنەکەی هەولێرو بەغدا بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە،” بەغدا رازی بوە لەبەرامبەر هەناردەکردنی 200 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک لەڕێی بۆری نەوتی کوردستانەوە، بڕی 400 هەزار دۆلار وەک باج بداتە حکومەتی هەرێم، واتە بۆ هەر بەرمێلێک دوو دۆلار دەدرێتە هەرێم “.

ئەوەشیخستەڕوو،” نەوتەکە لەکەرکوکەوە دەگوازرێتەوە بۆ فیشخابور و لەوێشەوە دەگەیەنرێتە بەندەری جەیهان، بۆ ئەوەی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکرێت “.

ئەو شارەزای ئابورییە باسی لەوەشکرد، ئەو بڕە پارەیەی هەرێم لەڕێی بەکارهێنانی بۆرییەکەی دەستیدەکەوێت، جێگیرە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close