جیهانهەواڵ

لەم شارەی ئێران تەقینەوەیەک ڕوویدا

باسک نێت

پارێزگاری ئابدانان لە ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە هێڵی سەرەکی گازی شارەکە ڕوویداوەو بەهۆیەوە خانوویەک ڕووخاوەو دوو کەس گیانیان لەدەستداوەو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

محەمەد ڕەحمانی، پارێزگاری ئابدانان ڕایگەیاند: تەقینەوەکە بەهۆی کەمتەرخەمییەوە ڕوویداوە، چەند کرێکارێک لە نزیک هێڵی گازەکە کاری لەحیمییان کردووە.


خانوویەکی دوو نهۆمی لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە  ڕووخاوە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، دوو کەسی دیکەش برینداربوون، برینەکانیان سەختە و قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن. پارێزگاری ئابدانان وای گوت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close