وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بە مەبەستی هاوتاکردنی موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان.
باسک نێت
کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی زیادکردنی موچەی خاوەنپێداویستیە تایبەتەکان و هاوتاکردنی موچەکانیان لەگەڵ عێراق، لە سەرەتای مانگی داهاتوو وەفدێک دەچێتە بەغدا.
ئاشکراشیکرد، لە هەرێم 72 هەزار کەمئەندام بوونیان هەیە کە ناوی زیاتر لە 13 هەزار تۆماری نوێن، هاوکات ناوەکانیان نێردراوەتە بەغدا و گەیشتووەتە دەست وەزارەتی دارایی عێراق.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە