كەش و هەواكوردستان

کەش و هەوا فێنک دەبێت و کاتی یەکەم باران بارینیش ڕاگەیەندرا

وادەی فێنکبوونی کەش و هەواو یەکەم باران بارینیش ڕاگەیەندرا

باسک نێت
ماڵپەڕی ئەکواوێزەری ئەمریکی پێشبینی دەکات تەنها ١٣ ڕۆژ گەرمای تاقەتپڕوکێن لە هەرێمی کوردستان مابێت و لە ١٢ی مانگی داهاتووەوە پلەکانی گەرما نزیکەی پێنج پلە دابەزن.
بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە ئەمریکییە کە بارەگای لە چەندین شاری ئەمریکادا هەیە و پێشبینی بۆ کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەکات لە ١٢ی مانگەوە ئەم گەرما تاقەتپڕوکێنەی ئێستا نامێنێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن بۆ خوار ٤٠ پلەی سەدی.
هەر ئەو ماڵپەڕە پێشبینی دەکات مانگی هەشت و نۆ باران لە هەرێمی کوردستان نەبارێت و ٢٣ مانگی دە یەکەم باران لە هەرێمی کوردستان ببارێت.

خودا زاناترە…

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close