جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

سودانی گرێبەستێکی کڕینی چەک و پێداویستی سەربازیان بە بەهای 550 ملیۆن دۆلار واژۆکرد

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگه‌یاند، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری و محەمەد شییاع سودانی گرێبەستێکی کڕینی چەک و پێداویستی سەربازیان بە بەهای 550 ملیۆن دۆلار به‌ به‌غدا واژۆکرد.

باسک نێت

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری و محەمەد شییاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ باره‌گای پنتاگۆن كۆبونه‌ته‌وه‌ و جه‌ختیان لە بەردەوامی هاوکارییە ئەمنییەکانی ئەمریکا و عێراق بۆ شکست پێهێنانی داعش کردوەتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گرێبەستێکی کڕینی چەک و پێداویستی سەربازیان بە بەهای 550 ملیۆن دۆلار واژۆکرد، کە لە ڕێگەی میکانزمی CAPS جێبەجێ دەکرێت (واتا پاره‌كه‌ ه‌ قییست ده‌درێت).

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close