
عێراق خاوەنی زیاتر لە 160 تۆن یەدەگی زێڕە
باسک نێت
عەلا فەهد؛ ئەندامی نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی دوایین ئامارەکان، عیراق لەڕیزبەندیی شەشەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەیەدەگی زێڕدا.
دەشڵێت؛ ڕێژەی یەدەگی زێڕ لەئاستێکی زۆر باشدایەو زیاتر لە 160 تۆنە.
ناوبراو وتیشی: بانکی ناوەندی هەوڵدەدات لەڕێگەی پلانێکەوە یەدەگەی زێڕی عێراق زیادبکات، سەبەتەی یەدەگەکان زیادبکات بەپاراستنی یەدەگ و بەهاکەی و هەمەجۆرکردنی، ئەوەش وەک بەشێک لەسیاسەتی دراوی کە بانکی ناوەندی پشتی پێدەبەستێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




