عێراقكوردستانهەواڵ

لیستە عەرەبییەکان لە کەرکوک یەکدەگرن


حاتەم عاسى سەرۆکی هاوپەیمانی عوربە ئاشکرایکرد، لیستە عەرەبییەکان لە کەرکوک دوای هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان یەکدەگرن و هاوپەیمانى دروست دەکەن.

حاتەم عاسى، هەر ناکۆکییەک لەنێوان لایەنە عەرەبەکان لە کەرکوک زیان بە بەرژەوەندیی دەنگدەران دەگەیەنێت، بۆیە ڕێککەوتنێک هەیە لەسەر یەکڕیزی هەڵوێستەکان و پێکهێنانی لیستێکی یەکگرتوو لە کەرکوکدا لە دواى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان.

ئەو راشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت ژمارەی کورسییەکانی پێکهاتەی عەرەبی لە کەرکوک لە نێوان 6 بۆ 7 کورسی بێت، ئەگەریش لەگەڵ لیستەکانی دیکە یەکبگرن، ئەوا زۆرینە پێکدەهێنن، کە ئەوە ڕێگەیان پێدەدات پارێزگارى نوێ هەڵبژێرن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close