عێراقكوردستانهەواڵ

بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر، 44 هەزار هاوڵاتی كورد لە كەركوك بێبەشكران لە دەنگدان

باسک نێت- کرکوک

بەهۆی بوونی كێشە لە ئامێرەكانی دەنگدان، ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی كورد بێبەشكران لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.

ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی كورد كە لە رۆژی 18ی 12 چوونە بنكەكانی دەنگدان، بەڵام بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجە مۆری ئەو هاوڵاتییانە نەیانتوانی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكەن.

ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی كە چوونە بەردەم بنكەكانی دەنگدان و نەیانتوانی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكەن، ژمارەیان 44 هەزار هاوڵاتی كورد بووە.

كێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆر لەتەواوی پارێزگاكانی عێراق هەبووە، بەڵام لە هیچ پارێزگایەك ڕێژەكەی هاوشێوەی ناوچە كوردنشینەكانی كەركوك نەبووەو گومان دەكرێت ئەمە پێشتر بەرنامەڕێژی بۆ كرابێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close