عێراقكوردستانهەواڵ

عێراق داوای تەواوی داهاتی دەروازەکانی هەرێم دەکات

♦️بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 50٪ی داهاتی دەروازە سنوورییەکان ڕادەستی بەغدا دەکەن، بەڵام ئەوان داوای تەواوی داهاتەکە دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕیوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە 50٪ی داهاتی دەروازە سنوورییەکانیان ڕادەستی بەغدا کردووە، بەڵام ئەوان داوای تەواوی داهاتی دەروازەکان دەکەن.

♦️ڕوونیشیکردەوە کە داهاتی مانگانەی دەروازە سنوورییەکان دەگاتە 120- 130 ملیار دینار و بە پێی یاسای بودجەش دەبێت 50٪ی بۆ حکومەتی عێراق بگێڕنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان بەپێویستیشیزانی یاسای گومرگی عێراق هەمواربکرێتەوە، چونکە “دەستووریی نییە”.

♦️لێدوانەکەی ساماڵ عەبدولڕەحمان دوای سەردانەکەی دوێنێیان هات بۆ بەغدا کە تێیدا پرسی یاسای دەروازە سنوورییەکان و داهاتەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوێ کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close