جیهانهەواڵ

زیاتر بە 140درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر ڕووسیا، قوربانی هەیە

زیاتر بە 140درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر ڕووسیا، قوربانی هەیە

ئەندرێی ڤەرەبیۆڤ، پارێزگاری دەورووبەری مۆسکۆ : باسک نێت

لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ناوچەی ڕامێنسکی مۆسکۆ، زیانی بە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون گەیاندووە، بەو پێیەی ئاگر لە نهۆمی 11 و 12ی یەکێک لە باڵەخانەکان کەتووەتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی ژنێکی تەمەن 46 ساڵ و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

گەشتەکان لە فرۆکەخانەکانی دەمەدێدەڤ، ڤنوکەڤە، ژوکەڤە لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ڕاگیراون و هاتووچۆ لە شەقامی کاشیرسکۆی مۆسکۆ سنووردار کراوە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، هێزی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان، لە یەک شەودا 144 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینایان لە ناوچە جیاجیاکان لەناو بردووە و لەنێویاندا 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا لە سنووری پارێزگای مۆسکۆ تێکشکێندراون.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close