عێراقكوردستانهەواڵ

كێشە هەیه لە بەردەم ناردنی موچەی مانگی هەشت

پێشەوا هەورامانی:
بەغداد كێشەی نەختینەی هەیە
بۆ ناردنی موچەی مانگی هەشت داوایان كردووە كەمێك دەرفەتیان پێبدەین
باسک نێت
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران بەهۆی نەبوونی نەختینەی پێویست لە لایەن حکوومەتی عێراق نەنێردراوەو، کێشەکە قورس نییە و چارەسەر دەکرێت.

پێشەوا هەورامانی، لە لێدوانێکدا بۆ “کوردستان24” رایگەیاندووە: دابینکردنی موچەی فەرمانبەران کاری لە پێشینەی حکومەتە، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەن کە 120 ملیار دینار دابین بکەن و بینێرنە بەغداد، بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەکی ناوخۆیی رێگر نەبێت لە جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە و موچەی فەرمانبەران نەفەوتێت.

سەبارەت بە چارەنووسی موچەی مانگەکانی داهاتوو، وتەبێژی حکومەت وتویەتی: حکومەتی فیدراڵ داوای کەمێک کاتی کردووە بۆ دابینکردنی نەختینەی پێویست و پێیان راگەیاندوین کەمێک دەرفەتمان پێ بدەن، کێشەکە قورس نییە و بە زوویی چارەسەر دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close