كوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی هەرێم کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی٤ ڕادەگەیەنێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

باسک نێت
ئەو سەرچاوەیە ڕایگه‌یاند “لەمڕۆوە تا پێنجشەممە، واتە لەماوەی ئەم شەش ڕۆژەدا وەزارەتی دارایی عێراق بەئەگەرێکی زۆرەوە مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.”


ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ هاتنی پارەکە لە بەغداوە، لیستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕادەگەیەنرێت.
بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لە تەواوی فەرمانگەکان کردووە کە وردبینی بۆ لیستی هەموو مووچەخۆران بکەن بۆ ئەوەی بزانرێت کێ پلەبەرزکردنەوە دەیگرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close