
(735) دەستگیركراو فەلەستینی لەچوارچێوەی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنەكەدا ئازا دەكرێن
باسک نێت
ئەمڕۆ وەزارەتی دادی ئیسرائیل، لیستێكی بڵاوكردەوە ناوی (735) دەستگیراكراوی فەلەستینی لەخۆدەگرێت، كە بڕیارە لە قۆناغی یەكەمی ئاڵوگۆڕی دیلەكاندا ئازادبكرێن، لەبەرامبەر ئازادكردنی یەكەم گروپی دەستبەسەركراوە ئیسرائیلیەكان.
وەزارەتی دادی ئیسرائیل، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە كەرتی غەززە، حكومەتی ئیسرائیل رەزامەندی پیشانداوە لەسەر ئازادكردنی (735) بەندكراو لە گرتوخاتەكانی.
ئاماژەی بەوەشكردووە: گیراوە فەلەستینیەكان ئازاد ناكرێن تا كاتژمێر چوار سبەی ئێوارە، كە وادەی بڕیار لێدراوی پرۆسەی ئاڵوگۆڕكەیە.
لیستەكە ئەندانی حەماس و جیهاد و فەتح لەخۆدەگرێت، هەندێكیان سزای هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوەو بە ئەنجامدانی تاوانی كوشتن سزادراون ، بەوتەی وەزارەتی داد.
• (10.400) دەستگیركراوی فەلەستینی لە گرتوخانەكانی ئیسرائیل دەستبەسەركراون.
• ژمارەی گیراوەكانی فەلەستین پێش هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل (5.250) كەس بووە.
• (735) دەستگیركراو فەلەستینی لەچوارچێوەی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنەكەدا ئازا دەكرێن.
• لەدوای (7) ئۆكتۆبەری (2023) وە (53) دەستگیركراو لە زیندانەكانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.