عێراقكوردستانهەواڵ

دادگای فیدراڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی كوردستان كۆدەبێتەوە

جارێکی دیکە دادگای فیدراڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی كوردستان كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق جارێكی تر لەبارەی ئەو سكاڵایە كۆببێتەوە كە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەرێگەی (زیاد جەبار)ەوە تۆماریكردووە، لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان.

سكاڵاكە كە هاوكات ئامانج شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش لە پێكهاتەی مەسیحی تۆماری كردووە لەسەر پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان لەلایەن یەكێتیەوە سكاڵا تۆماركراوە مادەكانیش تایبەتن بە ژمارەی كورسی كۆتاكان و سیستەمی یەك بازنەیی و فرەبازنەیی و تۆماری دەنگدەران.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، بۆچوونی خۆی لەسەر ئەم بابەتە بۆ دادگا ناردووە، کۆمسیۆن هەرێمی كوردستانی كردووە بە سێ بازنەوەو كۆتاكانیشی دابەشكردووە بەسەر ئەو بازنانەدا

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close